zagros news agency

ئەمریکا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سنوردار دەکات

لە دوای کۆبوونەوەی سێیەمی گفتوگۆکان نێوان شاندەکانی لوبنان و ئیسرائیل لە واشنگتن، کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئەنجامدرا، هەردوو لا ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی وەستانی ئاگری شەڕەکە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ، ئەو وەستانەی کە لە ١٧ی ئەبریلەوە لە لوبنان جێبەجێ دەکرێت. بەڵام هێرش و بۆمبارانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوام بوون.

سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاگادار ڕایگەیاند، ئەو تێگەیشتنەی نێوان لوبنان و ئیسرائیل باس لە دامەزراندنی میکانیزمێکی هاوکاریی سەربازی دەکات بە چاودێریی ئەمریکا.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، بڕیارە سەرەتای مانگی حوزەیران داهاتوو، گفتوگۆ لەسەر ئەو میکانیزمەی هاوکاریی سەربازی بکرێت، وەک ڕۆژنامەی Haaretzی ئیسرائیلی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە.

هەروەها، سەرچاوەکان ئاماژەیان کرد کە ئەو میکانیزمە ڕەنگە هاوکاریی هەواڵگری و زانیاریی نهێنییش بگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو جۆرە هاوکاریکردنە زۆر دوورە لە جێبەجێبوون.

سەرچاوەکان دەڵێن، لە ڕاستیدا باس لە بەردەوامبوونی شەڕ دەکرێت، بەڵام لە ژێر ئەو سنوورانەی سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ دایناون؛ سنوورێک کە ڕێگا بە ئیسرائیل نادات بیرووت و ناوچەی بەقاع بۆمباران بکات، بەرامبەر بەوەی ڕێگەی پێدەدرێت هێرشەکانی دژی ئامانجەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بەردەوام بێت.

شایانی باسە، ئەو گفتوگۆیانەی لە واشنگتن لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ڕابردوو ئەنجامدران، سێیەمین خولی دانیشتن بوون لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، بە مەبەستی وەستاندنی شەڕ و دیاریکردنی داهاتووی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات.

لە کاتێکدا ئیسرائیل جەخت لەسەر پێویستیی چەککردنەوەی حیزبولا و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی لە سنووری باکوور دەکات، حکومەتی لوبنان داوای وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل و کشانەوەی هێزەکانی لە باشوور دەکات.

لە بەرامبەردا، حیزبوڵڵا ڕەتیکردەوە کە بچێتە ناو هەر گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ، و داوای لە دەوڵەتی لوبنان کرد پاشگەز ببێتەوە لەو دانیشتنانە. هەروەها جەختی کردەوە کە لە هیچ گفتوگۆیەکدا دەربارەی چەکەکانی خۆی لە دانیشتنەکانی واشنگتن بەشدار نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی: ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و ئێران دەبینەوە

سەڵاح

هاتنی ئۆرتێگاس بۆ بەیروت هاوکات لەگەڵ گوشارەکان بۆ چەکداماڵینی “حزبوڵڵا”

یاسین

کەشناسی هۆشداری دەدات؛ شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دڵشاد