zagros news agency

کۆریای باشوور تەکنەلۆژیای بینین بۆ چاویلکە زیرەکەکان پەرەپێدەدات

 

کۆمپانیای لێتین ئەی ئاڕی کۆریای باشوور کار لەسەر پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی گۆڕینی لێنز و ئۆپتیک دەکات بۆ نەوەی نوێی چاویلکە زیرەکەکان کە بە ژیریی دەستکرد کار دەکەن بەپێی ڕاپۆرتێکی تێک کەرەنچ ئەم کۆمپانیایە دەیەوێت ئەو کێشە تەکنیکییانە چارەسەر بکات کە لە چاویلکەکانی ڕاستی بوونی هەیە بە تایبەت لە ڕووی قەبارەی لێنزەکان و ڕوونی وێنەکانەوە تاوەکو چاویلکەکان هاوشێوەی چاویلکەی ئاسایی بن و لە هەمان کاتدا زانیارییە دیجیتاڵییەکان بە کوالێتییەکی بەرز پێشان بدەن ئەم داهێنانە نوێیەی کۆمپانیا کۆرییەکە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا بتوانن چاویلکەی زیرەکی سووکتر و کاراتر بەرهەم بهێنن کە بە تەواوی لەگەڵ سیستەمەکانی ژیریی دەستکرددا دەگونجێن و ئەزموونێکی بینینی سروشتیتر بۆ بەکارهێنەران دابین دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 پێشكه‌وتوترین سیسته‌م په‌یڕه‌و ده‌كرێت

سەڵاح

پڕۆژەیەكی دیكەی حكوومەت بۆ گلدانەوەی ئاو تەواو دەكرێت

یاسین

ڕۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح