ئه‌ندامێكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت په‌له‌بكرێت له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌ت چونكه هه‌ڵبژاردن له كوردستان كراوه و خه‌ڵك متمانه‌ی به‌و حزبانه داوه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت دروست بكه‌ن و له‌په‌رله‌مانه‌وه شه‌ری مافه ده‌ستووریه‌كانیان بكه‌ن نه‌ك ببنه رێگر له‌به‌رده‌م دامه‌زاروه‌كان.
حه‌سیبه گه‌ردی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌داخه‌وه دوای زیاتر له ساڵێك له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هێشتا نه‌كابینه‌ی ده‌یه‌م پێكهێنراوه و نه‌په‌رله‌مانیش دانیستنی كردووه، بۆیه ده‌بێت هه‌رچی زووه كاربكرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ناكرێت هێزێكی سیاسی ببێته رێگر له‌به‌رده‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، خه‌ڵك ده‌نگی به‌م حزبانه داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت دروست بكه‌ن نه‌ك ببنه رێگر و چیتر كات نابێت به‌فیرۆبدرێت حزبه‌كان ده‌بێت بێنه پێشه‌وه كێ په‌رله‌مان كاراده‌كاته‌وه پشتیوانی بكه‌ن كێش رێگری ده‌كات ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی ئاشكرا بكرێت.
گوتیشی: “به‌هۆی نه‌بوونی په‌رله‌مان و كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زاروه‌كان نیگه‌رانیه‌كی زۆر دروست بووه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌مه‌ی پێی ناخۆشه ناكرێت یاری به چاره‌نووسی ئه‌م دامه‌زاروانه‌وه بكرێت”.

