zagros news agency

ئۆسیمین چاوەڕێی گرێبەستێکی گەورە دەکات

 

ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری نێجیری یانەی گەڵاتەسەرای بڕیاری داوە لە مێرکاتۆی داهاتوودا کۆتایی بە گەشتەکەی لە خولی تورکیا بهێنێت ئەم بڕیارەشی بە مەبەستی گەڕانەوەیە بۆ خولە بەهێزەکانی تری کیشوەری ئەورووپا تاوەکو بتوانێت لە بەرزترین ئاستی کێبڕکێدا بەردەوام بێت و تواناکانی خۆی نیشان بداتەوە.

 

سەرەڕای ئەوەی پێشتر دەگووترا ئۆسیمین لەگەڵ یانەی گەڵاتەسەرای هەست بە ئاسوودەیی دەکات بەڵام خولیای یاریکردن لە ئاستە بەرزەکە وای کردووە بریکاری کارەکانی دەست بە گفتوگۆ بکات لەگەڵ چەندین تیپی گەورەی ئەورووپا بۆ ئەوەی باشترین بژاردە بۆ داهاتووی ئەم هێرشبەرە دیاری بکەن.

 

یانەی چێڵسی ئینگلیزی وەک هەمیشە یەکێکە لەو یانانەی کە زۆرترین گرنگی بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدات و کارگێڕی بلوز لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی دەکەن تاوەکو لە گواستنەوەی هاوینەدا هێڵی پێشەوەی تیپەکەیان بە هێز بکەن بە تایبەت کە یانە لەندەنییەکە ماوەیەکی زۆرە سەرسامی خۆی بۆ تواناکانی ئەو گۆڵکارە دەربڕیوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک؛ توانای بردنەوەی چامپیۆنزلیگمان هەیە

یاسین

دوو ساڵ تێپەڕی بەسەر پاڵەوان بوونی ئەرجەنتین

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید سەرەڕای بوون بە پاڵەوان بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

یاسین