zagros news agency

خولی ئیسپانی و هەوڵەکانی مۆرینهۆ بۆ یاریزانان

 

 

خۆسێ مۆرینهۆ کە گەڕاوەتەوە بۆ مەشقپێدانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، خوازیاری گواستنەوەی مارکوس ڕاشفۆردی تەمەن ۲٨ ساڵە ڕاشفۆرد لە ئێستادا بە شێوەی خواستن لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە.

 

لە لایەکی ترەوە، یانەی شاهانە گرێبەستی ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر بۆ ساڵێکی تر درێژ دەکاتەوە، بەڵام چاویان لەسەر گواستنەوەی جۆشکۆ گڤاردیۆلی بەرگریکاری مانچستەر سیتیشە.

 

 

یانەکانی ئێڤەرتۆن و ئەستۆن ڤێلا ئارەزووی گواستنەوەی ویلیام ئۆسولای هێرشبەری یانەی نیوکاسڵ دەکەن کە تەمەنی ۲۲ ساڵە. هەروەها یانەی لیڤەرپوڵ پلانی داناوە بۆ گواستنەوەی دینزێل دومفریس، بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلان، بە مەبەستی بەهێزکردنی باڵی ڕاستی تیپەکەی.

 

 

لیڤی کۆڵویڵی بەرگریکاری چێڵسی لە ئێستادا هیچ وتوێژێکی فەرمی بۆ باشترکردنی گرێبەستەکەی ئەنجام نادات، بەڵام ئەگەری هەیە لە هاویندا گفتوگۆکان دەست پێ بکەنەوە. هاوکات مانچستەر یونایتد و چێڵسی کێبڕکێ دەکەن بۆ کڕینی کەریم ئەدیمی لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند. سەبارەت بە گۆڵپارێزە ئەزمووندارەکەش، تۆم هیتۆنی تەمەن ٤۰ ساڵ نزیکە لەوەی بۆ وەرزێکی تریش لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بمێنێتەوە.

 

لوتشاریل گێرترویدا، کە بە خواستن لە لایپزیگەوە لە یانەی سەندەرلاند یاری دەکات، ئارەزووی ئەوە دەکات لە خولی ئینگلیزی بمێنێتەوە و یانەی ئێڤەرتۆنیش یەکێکە لەو یانانەی گرنگی پێ دەدات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین

موژدەیەکی خۆش چاوەڕێی فلیک دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. نکۆنکۆ بووە فریادڕەسی چێڵسی و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین