zagros news agency

گەلەریی میدیا بە رووی “بارانە رەنگ”ـدا کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕێوڕەسمێکدا لە گەلەریی میدیای هەولێر، پێشانگەی تایبەتی هونەرمەند د. عەلی حوسێن لە ژێر ناوی”بارانە رەنگ”  کرایەوە.

 

لەم ڕێوڕەسمە هونەرییەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، شانبەشانی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران ئامادە بوون. پارێزگاری هەولێر لە پەراوێزی ئەم پێشانگەیەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، حکومەت بەردەوام پاڵپشتی لە کارە هونەرییەکان دەکات و ئەم چالاکییە تەنیا نمایشکردنی تابلۆ نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئاستی بەرزی داهێنانە لە پایتەختدا.

 

هونەرمەند د. عەلی حوسێن لەبارەی ناوەڕۆکی تابلۆکانی ڕایگەیاند، کارەکانی ئەمجارەی گوزارشت لە دیدگەیەکی نوێ دەکەن بۆ سروشت و تێکەڵبوونی ڕەنگەکان و دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە پەیامێکی مرۆیی بگەیەنێت.

 

ئەم پێشانگایە تاوەکو ڕۆژی 21ی مانگ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا پێشوازی لە میوانان و بینەران دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكای كرد

ART

ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق: چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

بانکێکی بەشدار لە (هەژماری من) قەرزێک بە مووچەخۆرانی کوردستان دەدات

یاسین