zagros news agency

هێزەکانی ئیسرائیل بەلەمەکانی هاوکاریی غەززەیان ڕاگرت

 

چالاکوانانی لایەنگری فەلەستین دەڵێن هێزەکانی ئیسرائیل کاروانێکی دەریایییان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی ڕۆژئاوای قوبرس ڕاگرتووە.
ئەم کاروانە لە زیاتر لە ٥٠ بەلەم پێکهاتووە و هاوکاریی مرۆییی بۆ غەززە هەڵگرتووە. هاوپەیمانیی “کەشتیگەلی ئازادی” ڕایگەیاند هێزەکانی ئیسرائیل لە دووریی ٤٦٠ کیلۆمەتر لە غەززەوە چوونەتە سەر بەلەمەکان. ئەم گرووپە کردەوەکەی ئیسرائیلی بە دەستدرێژییەکی نایاسایی لە ئاوە کراوەکاندا ناو برد.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، گوتی ئەم ئۆپەراسیۆنە پیلانێکی تێکدەرانەی بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر تێرۆریستانی حەماس لە غەززە پووچەڵ کردەوە.
مانگی ڕابردووش هێزەکانی ئیسرائیل ٢٢ بەلەمی هەمان کاروانیان لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان دەستبەسەر کردبوو. لەو ڕووداوەدا ١٨١ چالاکوان دەستگیر کران. ٥٤ بەلەمی ئەم کاروانە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەندەری مارماریسی تورکیاوە بەرەو غەززە بەڕێ کەوتبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال دەکات

یاسین

جامی یۆرۆ.. هەردوو هەڵبژاردەی سلۆڤینیا و دانیمارک بە خاڵێک ڕازیبوون

یاسین

نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و گۆشت لە عێراق ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە

سەڵاح