سوپای نێجیریا کوژرانی ١٧٥ چەکداری ڕێکخراوی “داعش”ی لە هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانیدا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی نێجیریادا هاتووە، هێرشە هاوبەشەکان پێش چەند ڕۆژێک دەستیان پێکردووە و تاوەکو ١٩ی ئایاری ٢٠٢٦، هەڵسەنگاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ١٧٥ چەکداری ڕێکخراوی “داعش” لەناو براون، کە لە نێوانیاندا کەسی دووەمی فەرماندەیی ڕێکخراوەکە لەسەر ئاستی جیهان هەیە، کە ناسراوە بە “ئەبو بیلال ئەلمەنکی”.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، شەممەی ڕابردوو لەناوبردنی ئەبو بیلال ئەلمەنکی، کەسی دووەمی ڕێکخراوی “داعش”ی بە هاوکاریی حکومەتی نێجیریا ڕاگەیاندبوو.
بەڵام لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سوپای نێجیریا، مایکڵ ئۆنۆجا، یەکشەممەی ڕابردوو جەختی کردەوە کە هیچ سەربازێکی بیانی بە شێوەیەکی کرداری بەشداریی لەو ئۆپەراسیۆنەدا نەکردووە کە بووە هۆی لەناوبردنی ئەبو بیلال ئەلمەنکی، سەرکردەی دیاری ڕێکخراوی “داعش” لە ڕۆژئاوای ئەفریقا.
نێجیریا لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا شایەتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەردەوام بووە دژی هەردوو گرووپی “بۆکۆ حەرام” و ڕێکخراوی “داعش – ویلایەتی ڕۆژئاوای ئەفریقا”، کە سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە سەربازییە بەردەوامانەی سوپای نێجیریا لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە بەرفراوانەکاندا ڕایانمەگەیەنێت، بوونەتە هۆی کوژرانی هەزاران مەدەنی و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەسی تر.
هەواڵی پێشوو

