پارێزگاری دهۆک هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی چوار هاووڵاتی کرێکار ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگاکە بوونە قوربانی.
د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ئەو ڕووداوە ناخۆشە کرد.
ناوبراو هاوسۆزی خۆی بۆ خەم و پەژارەی بنەماڵەکانیان دەربڕی لەم کۆستە گەورەیەدا.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، د. عەلی تەتەر لە خوای گەورە و میهرەبان داواکار بوو کە جێگەی کۆچکردووان بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری بە کەسوکاریان ببەخشێت، هاوکات هیوای شیفایەکی خێراشی بۆ برینداری ڕووداوەکە خواست.

