zagros news agency

جیابووەوەکانی ئاوەدانکردنەوه و گەشەپێدان “هاوپەیمانێتی بەیانی نیشتمانی” پێکدەهێنن

“هاوپەیمانێتی عەقدی وەتەنی” و “بزووتنەوەی سومەرییون”، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری تری جیابووەوە لە هاوپەیمانێتی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” (الإعمار والتنمية) کە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دەکات، ڕۆژی چوارشەممە، پێکهێنانی “هاوپەیمانێتی بەیانی نیشتمانی”یان ڕاگەیاند، و جەختیان لەسەر پشتگیریکردنی حکومەت و یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی هاوپەیمانێتییە نوێیەکەدا هاتووە کە هێزە واژۆکەرەکان، دوای لێکۆڵینەوە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و پێداویستییەکانی کاری سیاسی و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سیاسییە نیشتمانییەکاندا، بڕیاریاندا بە ڕاگەیاندنی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییە نوێیەکە.
بەیاننامەکە زیادیشی کردووە، کە “هاوپەیمانێتییەکە بەردەوامبوون لەسەر پشتگیریکردنی حکومەت و پشتگیریکردنی یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی، و دەستگرتن بە نەگۆڕە نیشتمانی و شەرعییەکان کە لە تەواوی هەڵوێستە سیاسییەکانماندا لێیانەوە بەڕێ دەکەوین، دەگرێتە ئەستۆ”.
بەپێی بەیاننامەکە، هاوپەیمانێتییەکە ئاماژەی بە پەرۆشیی خۆی کردووە بۆ “پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی و پشتگیریکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، و وەستانەوە لە دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنیان یان دەستبەرداربوون لێیان”.
پێش چەند ڕۆژێکی کەم، پەرلەمانتار عەلی ئەنهێر سەرای، کشانەوەی خۆی لە کوتلەی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” ڕاگەیاندبوو، و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی لە کارکردن وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لە ناو ئەنجومەنی نوێنەراندا کردبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Huawei زنجیرە برگەیەکی ناوازەی راگەیاند

یاسین

زەیدی سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

یاسین

نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەر لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی ئایاریان وەرگرت

سەڵاح