zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئایار و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت .

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٠ ی ئایاری ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی پێنج شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

تێبینی؛ سەبارەت بەدیاریکردنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، لە ڕووی ژمێریاریەوە ئەو بابەتە پەیوەستە بە ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەو تاکۆتایی مانگی ئایار و ناردنی سەرجەم داتاکان لە یەکە ژمێریاریەکانەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بە دیار ناکەوێت داهاتی مانگی ئایار چەندەو چەندەش پشکی حکومەتی فیدراڵە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٠ ی ئایاری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا کۆتوبەند دەخاتە سەر ئەو کۆمپانیایانەی هاوکاری ئێران و پاکستان دەکەن

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی هیندستان كرد

سەڵاح

دەستەی گەشتوگوزار: هەموو شوێن و ناوچە گەشتیارییەکان، پڕ بوون لە گەشتیار

سەڵاح