عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران گوتی: “دڵنیا بن گەڕانەوە بۆ مەیدانی شەڕ سوپرایزی زۆر گەورەتری تێدا دەبێت.”
عهراقچی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: “چەند مانگ دوای دەستپێکردنی شەڕ بەرانبەر ئێران، کۆنگرێسی ئەمریکا دانی بە تێکشکانی دەیان فڕۆکەدا نا کە بەهایان ملیاران دۆلار بووە. ئێستا بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێمە یەکەم هێز بوون لە جیهاندا فڕۆکەی پێشکەوتووی F-35یان خستە خوارەوە.”
ناوبراو لە کۆتایی پەیامەکەیدا گوتی: “بەو وانانەی فێریان بووین و ئەو زانیارییەی دەستمان کەوتووە، دڵنیا بن گەڕانەوە بۆ مەیدانی شەڕ سوپرایزی زۆر زیاتری تێدا دەبێت.”
ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ دوێنێ گوتی لە لێواری هێرشێکی سەربازیی گەورە بوون بۆ سەر ئێران، بەڵام لەسەر داوای ڕێبەرانی ناوچەکە فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی هێرشەکەی داوە.

