ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ـی ئایاری ٢٠٢٦، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان گۆڕانکاری نوێیان بەخۆوە بینی؛ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە، لە کاتێکدا بازاڕی زیو بەردەوام بوو لەسەر دابەزینە کەمەکەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستی پێکردبوو.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 4,520.31 دۆلار، یەک کیلۆگرام گەیشتە 145,331.34 دۆلار و یەک گرامیش بە 145.33 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکان بەهایەکی بەرزتریان بەدەستهێنایەوە؛ بە جۆرێک عەیارەی ٢٢ بە 1,021,846 دینار، عەیارەی ٢١ بە 975,399 دینار و عەیارەی ١٨ بە 836,056 دینار جێگیر بوو.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێچەوانەی زێڕەوە، بازاڕی زیو ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 74.92 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,408.77 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.41 دۆلار جێگیر بووە.
شارەزایانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن کە جووڵەی ئێستای بازارەکان لەژێر کاریگەری دوو هۆکاری سەرەکیدایە؛ لە لایەکەوە دروستبوونی هیوایەک بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران هێوربوونەوەیەک بە بازاڕەکان دەبەخشێت، بەڵام لە لایەکی دیکەوە، مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی شەپۆلێکی نوێی هەڵاوسان وایکردووە کە وەبەرهێنەران بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.

