zagros news agency

کێشەی زەوییەکانی گردجووتیار لە هەولێر چارەسەرکرا

​سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی گردجووتیار ڕاگەیاند. بەپێی بڕیارەکە، لەمەودوا خاوەن زەوییەکان دەتوانن مۆڵەتی فەرمیی خانوو وەربگرن و دەست بە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیان بکەن.

​ئەم هەنگاوە بە پاڵپشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتدا دێت. کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی، ڕایگەیاند کە ڕاسپێردراون بە زووترین کات ڕێکارەکانی دانانی سەرەبلۆک و مۆڵەتدانەکە جێبەجێ بکەن.

​ئەم بڕیارە کۆتایی بە چاوەڕوانی چەندین ساڵەی هاووڵاتیانی سنوورەکە دەهێنێت و کێشەی یاسایی زەوییەکانیان چارەسەر دەکات. هاوکات، ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بووژانەوەی ناوچەکە و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد

سەڵاح

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین