zagros news agency

عەلی زەیدی لە وەزارەتی دارایی: پێویستە مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت

 

 

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی دارایی کرد و لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی کۆبووەوە. زەیدی جەختی لەوە کردەوە کە نابێت مووچەی فەرمانبەران دوابکەوێت و پێویستە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا خەرج بکرێت.

ئەمڕۆ ٢٣-٥-٢٠٢٦، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی دارایی و پرسی مووچەی فەرمانبەران، چووە باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و لەلایەن فالح ساری، وەزیری داراییەوە پێشوازی لێکرا.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: “دابینکردنی مووچە و بژێوی فەرمانبەران لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتە، پێویستە هەموو رێکارەکان بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی مووچە لە کاتی خۆیدا بگاتە دەستی مووچەخۆران و هیچ جۆرە دواکەوتنێک قبووڵکراو نییە.”

هەر لە دیدارەکەدا، باس لە کورتهێنانی بودجە و رێکارەکانی وەزارەتی دارایی بۆ رێکخستنەوەی داهاتەکان کرا. فالح ساری، وەزیری دارایی پلانەکانی وەزارەتەکەی بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان خستە ڕوو و پابەندیی وەزارەتەکەی بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی سەرۆکوەزیران دووپاتکردەوە.

ئەم سەردانەی زەیدی بۆ وەزارەتی دارایی لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە بەهۆی کێشەی نەمانی نەختینەوە ئەگەری دواکەوتنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو هەیە، بەڵام سەرۆکوەزیران بەم هەنگاوەی ویستی دڵنیایی بداتە فەرمانبەران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا..كەسێك بڕێك پارە لە رێگای موگناتیسەوە لە هاووڵاتییەك دەدزێـت

سەڵاح

قاسم ئەعرەجی: ڕێگە بە بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی نادەین

سەڵاح

لە عێراق، دوو مانگە ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێكردووە و هێشتا قوتابییان كتێبی وانەکانیان وەرنەگرتووە

یاسین