هونەرمەند کازم ساھیر، بەرهەمێکی نوێی بە ناوی “متی” بڵاوکردەوە و جارێکی دیکە دەیگەڕێنێتەوە سەر زاراوەی عێراقی و ئەو شێوازە هونەرییەی کە لە سەرەتای کاروانی هونەرییدا پێی ناسرابوو.
ئەم گۆرانییە بە شێوەی ڤیدیۆتێکست بڵاوکراوەتەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە. کازم ساھیر ڕایگەیاند، ئەم کارە سەرەتای وەرزە هونەرییەکەیەتی بۆ هاوینی ساڵی 2026.
گۆرانی “متی“ تێکستێکی ڕۆمانسی و خەمگینی هەیە و باس لە ئازاری دابڕان و بیرکردن دەکات، کە ئەمەش تەنیا لە دەنگ و هەستی ساھیردا بەو شێوەیە دەردەکەوێت.
کازم ساھیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خۆی تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەی ئامادە کردووە، هشام نیازیش کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە.
ئەم هونەرمەندە بەردەوام هەوڵ دەدات ڕەسەنایەتی گۆرانی عێراقی بپارێزێت و لەم کارە نوێیەشدا گەڕاوەتەوە بۆ مەقام و شێوازە کلاسیکییەکانی بەغداد.
هەوادارانی لەبارەی ئەم بەرهەمە دەڵێن، “متی“ بیری ڕۆژانی زووی کازم ساھیرمان دەخاتەوە. هەر ئێستا ئامادەکاری بۆ چەندین کۆنسێرتی دیکە دەکرێت لە وڵاتانی جیاواز بۆ ناساندنی ئەم بەرهەمە.

