zagros news agency

کازم ساھیر بە گۆرانییەک دەگەڕێتەوە سەر زاراوەی عێراقی

هونەرمەند کازم ساھیر، بەرهەمێکی نوێی بە ناویمتی بڵاوکردەوە و جارێکی دیکە دەیگەڕێنێتەوە سەر زاراوەی عێراقی و ئەو شێوازە هونەرییەی کە لە سەرەتای کاروانی هونەرییدا پێی ناسرابوو.

 

ئەم گۆرانییە بە شێوەی ڤیدیۆتێکست بڵاوکراوەتەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە. کازم ساھیر ڕایگەیاند، ئەم کارە سەرەتای وەرزە هونەرییەکەیەتی بۆ هاوینی ساڵی 2026.

 

گۆرانیمتی تێکستێکی ڕۆمانسی و خەمگینی هەیە و باس لە ئازاری دابڕان و بیرکردن دەکات، کە ئەمەش تەنیا لە دەنگ و هەستی ساھیردا بەو شێوەیە دەردەکەوێت.

 

کازم ساھیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خۆی تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەی ئامادە کردووە، هشام نیازیش کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە.

 

ئەم هونەرمەندە بەردەوام هەوڵ دەدات ڕەسەنایەتی گۆرانی عێراقی بپارێزێت و لەم کارە نوێیەشدا گەڕاوەتەوە بۆ مەقام و شێوازە کلاسیکییەکانی بەغداد.

 

هەوادارانی لەبارەی ئەم بەرهەمە دەڵێن، متی بیری ڕۆژانی زووی کازم ساھیرمان دەخاتەوە. هەر ئێستا ئامادەکاری بۆ چەندین کۆنسێرتی دیکە دەکرێت لە وڵاتانی جیاواز بۆ ناساندنی ئەم بەرهەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمان داوا لە حکومەت دەکات کارکردن بە پێناسەی گومرگی بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ ڕابگرێت

یاسین

بە بڕیاری مەسرور بارزانی هاوكاریی دارایی بەسەر 3 هەزار و 500 هاووڵاتیی ئێزدی دابەش دەكرێت

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

یاسین