zagros news agency

پلانی کریستیان چیڤۆ بۆ گۆڵپارێزە نوێیەکەی ئینتەرمیلان ئاشکرا بوو

 

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی دواوەی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو چاوی بڕیوەتە توانا هونەرییەکانی کیپا ئاریزابالاگای گۆڵپارێزی ئیسپانی و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی تاوەکو لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا بیباتە ڕیزەکانییەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئەم هەنگاوە ستراتیژییەی کارگێڕی ئینتەر وەڵامێکە بۆ پێشبینییەکان سەبارەت بە ڕۆشتنی یان سۆمەری گۆڵپارێزی سویسری لە ڕیزەکانی نێرازۆری لەم هاوینەدا.

 

پلانە تەکنیکییەکەی کریستیان چیڤۆی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان بۆ وەرزی داهاتوو بریتییە لە بەرزکردنەوەی پلەی جۆزێپ مارتینێز بۆ گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە و لە بەرامبەردا کیپا ئاریزابالاگا وەک بژاردەیەکی یەدەگی خاوەن ئەزموونی گەورەی ئەوروپی دیاریکراوە کە دەتوانێت لە کاتی پێویستدا دڵنیایی بە هێڵی دواوەی یانەکە ببەخشێت.

 

کیپا کە خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لە خولەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ئێستا بەدوای وێستگەیەکی نوێدا دەگەڕێت بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر و پێشبینی دەکرێت پڕۆژە سەرکەوتووەکەی چیڤۆ لە میلان ببێتە پاڵنەرێکی سەرەکی بۆ ڕەزامەندی نواندنی ئەم گۆڵپارێزە ئیسپانییە و ڕووکردنی لە خولی ئیتاڵیا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و باشترینەکانی مانگیش یاریان هەیە

یاسین

موحەمەد سەڵاح بووە باشترینی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ

یاسین

مان سیتی بە سەرکەوتن دەستیپێکرد

یاسین