zagros news agency

کارڤاخاڵ بەیاننامەیەکی لەسەر جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید بڵاوکردەوە

دوێنێ شەو کۆتا دیداری نێوان هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید و دانی کارڤاخاڵی ئیسپانی بوو وەکو یاریزانی یانەکە،کە دوای ساڵانێک یاری کردن یاریزانەکە بڕیاریدا ئەم وەرزە بکاتە کۆتا وەرزی یاری کردنی لەگەڵ یانەی شاهانە و لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەستێرەکەی باڵی ڕاستی یاریگا سوپاس هەمووانی کرد بۆ ئەو پشتگیریەی لێی کرا لەو ماوەیەدا.

دانی لە بەیاننامەکەدا وتی؛دەمەوێت زۆر سوپاسی دایک و باوکم بکەم بۆ ئەو پێگەیاندنەی من،کە هەر لەمنداڵیەوە هاوکاری من بوونە و لەهەر ساتێک بووایە دەیان بردنمە ڕاهێنانەکان
زۆر سوپاسی یاریزانەکانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید دەکەم لەگەڵ من یارییان کردوە،سوپاسی هاندەران دەکەم،خۆشحاڵم لێرە توانیم نازناوی دەیەمی چامپیۆنزلیگ و سێ ساڵی یەک بەدوای یەک ببینە پاڵەوانی ئەوروپا،هەمیشە ئێرە ماڵی منە.

کارڤاخاڵ کۆتا یاریزانی ئەو جیلەی ڕیاڵ مەدرید بوو توانیان نازناوی دەیەمی چامپیۆنزلیگ ببنەوە و سێ نازناوی لەسەر یەکتریش ببەنەوە،کە ئەستێرە تەمەن 34 ساڵەکە لە 450 یاری خاوەنی 14 گۆڵ 75 ئەسیستە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بایرن میونشن دەستبەرداری گرێبەستی بارکۆلا دەبێت

یاسین

ئارتێتا چاوی لە ئەستێرەیەکی نیوکاسڵە

یاسین

کۆتا بریاری بەرشەلۆنە لەسەر گرێبەستی نێکۆ ویلیامز

یاسین