گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و له‌به‌غداوه شه‌ڕی مافه ده‌ستووریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، ده‌شڵێت: “به‌لای ئێمه‌وه گرنگه ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتیمانییه‌كان دروست بكرێت و له‌وێوه بڕیاری گرنگ بدرێت”.
د.فه‌رهاد تۆفیق، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “زۆر گرنگه ئه‌نجومه‌نێكی باڵای به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان هه‌بێت تا وه‌كو له‌وێوه بریاری گرنگ وه‌ربگرین و جگه له پارته سیاسییه‌كان خه‌ڵكی ئه‌كادیمی و نوخبه‌ی سیاسیشی تێدابێت، چونكه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان به‌هۆی گۆرانكاری له ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك گوتار بێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌م یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستییه بۆ قۆناغی عێراقی نوێش كه بریاره حكوومه‌ت به‌ته‌واوی پێكبهێنرێت زۆر گرنگ ده‌بێت.

