zagros news agency

جێسی جی چاکبوونەوەی خۆی لە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند

جێسی جی، ئەستێرەی بەریتانی، بە فەرمی چاکبوونەوەی تەواوەتی خۆی لە نەخۆشی شێرپەنجە ڕاگەیاند، ئەمەش دوای گەشتێکی چارەسەری سەخت کە نزیکەی ساڵێکی خایاند.

 

ئەو هونەرمەندە لە رێگەی ڤیدیۆیەکەوە کە لە ناو تاقیگەیەکی پزیشکی بڵاوی کردووەتەوە، ساتەکانی ئەنجامدانی پشکنینی لەرەلەری موگناتیسی (MRI) نیشان داوە.

 

جێسی جی لە پەیامێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، “ئەنجامەکان گەیشتن و من هەر ئێستا بەتەواوی لە شێرپەنجە پاکبوومەتەوە، بۆ چەندین کاتژمێر گریام و بۆ یەکەمجار دوای ساڵێک بە قووڵی هەناسەم دا.

 

ئەم ئەستێرەیە لە 2025 و پێش بڵاوکردنەوەی گۆرانی “No Secrets” ڕایگەیاند، تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا. ئەو لەبارەی ئەزموونی نەخۆشییەکەی دەڵێت، تەنیا ئیرادە و پاڵپشتی هەوادارانی وای کردووە بەرگەی ئازارەکان بگرێت.

 

جێسی جی بەردەوام وردەکارییەکانی چارەسەرەکەی و نەشتەرگەرییەکانی لەگەڵ خەڵکدا بەشداری پێ دەکرد، بەو ئومێدەی ببێتە هاندەرێک بۆ کەسانی دیکە کە هەمان نەخۆشییان هەیە.

 

لەو بڕوایەدایە، بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە دڵخۆشکەرە دەبێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ ژیانی هونەری و بەردەوام دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی کاری ناوازە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا بەشێک لە سزاکانی سەر سووریا سوک دەکات

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و یاریزانانی یانەی شەقڵاوە دەکات

یاسین