zagros news agency

زنجیرەیەکی کۆری بە ناوەڕۆکی سەربازی و کۆمێدی دەنگدەداتەوە

زنجیرەی کۆری “The Legend of Kitchen Soldier” یان “ئەفسانەی سەربازی چێشتخانە” دوای نمایشکردنی، کاردانەوەیەکی زۆری لە ناوەندە هونەرییەکاندا دروست کرد. ئەم بەرهەمە ئاوێتەیەکە لە درامای سەربازی، کۆمیدیا و نهێنی، توانیویەتی تەنیا لە ماوەیەکی کورتدا ببێتە یەکێک لە پڕبینەرترین کارەکان.

 

ئەم درامایە لە ماڵپەڕی جیهانی “IMDb هەڵسەنگاندنی 8.3ـی وەرگرتووە، ئەمەش وای کردووە بەردەوام لە لوتکەی گەڕانی بزوێنەرە ئەلیکترۆنییەکاندا بێت. چیرۆکی کارەکە لەبارەی گەنجێکە بە ناوی کانگ سونگ جای، کە دوای مردنی باوکی دەچێتە ناو سوپا و لەوێ شاشەیەکی نامۆ دەبینێت کە ئەرکی چێشتلێنەری سەربازی پێ دەسپێرێت.

 

ئەم گەنجە خاوەنی توانایەکی تایبەتە بە ناوی “چاوی چێشتلێنەر” و لە رێگەیەوە بەردەوام هەوڵ دەدات گەندەڵییەکانی ناو دامەزراوە سەربازییەکە ئاشکرا بکات، کە پەیوەندییان بە مردنی باوکیەوە هەیە.

 

زنجیرەکە لە 12 ئەڵقە پێکدێت و هەفتانە دوو ڕۆژ لە کەناڵی tvN” نمایش دەکرێت.

 

رەخنەگران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کوالیتی نواندن و تێکەڵکردنی چێشتلێنان لەگەڵ ژیانی سەربازی، وای کردووە بینەران بەردەوام چاوەڕێی ئەڵقەکانی دیکە بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە پشووی بەهارەی راگەیاند

یاسین

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی / ژمێرکارییەوە.

سەڵاح

زیاتر لە 14 هەزار پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە

یاسین