لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 24-5-2026 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس ئەلخەعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی و ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەروەها بیروڕا لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پێشخستنی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی ئابووری عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
هەواڵی پێشوو

