zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە ‎


‎لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 24-5-2026 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس ئەلخەعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.

‎لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی و ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
‎هەروەها بیروڕا لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پێشخستنی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی ئابووری عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مارسێلۆ دەگەڕێتەوە مەدرید

یاسین

دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کورد و رەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر بەڕێوەدەچێت

ART

بە فەرمانی مەسرور بارزانی؛ نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر بە شێوازێکی هاوچەرخ نۆژەن دەکرێتەوە

دڵشاد