zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش دابەزینى بەرچاویان تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت گەیشتە 85 دۆلار و 63 سەنت و بەراورد بە رۆژى رابردو بۆ هەر بەرمیلێک نرخەکەى دوو دۆلار و 66 سەنت دابەزیوە.

هەروەها لە نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی گەیشتە 81 دۆلار و 18 سەنت و بەراورد بە رۆژى رابردو دوو دۆلار و 26 سەنت دابەزیوە.

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوامدەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت بە پارێزراوی ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس چوار سه‌ربازی ژنی ئیسرائیلی ئازاد كرد

سەڵاح

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی داوای دەستپێکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ئێران دەکات

یاسین

فلیک گەڕانەوەی دی یۆنگ دوادەخات

یاسین