zagros news agency

ئەندامێکی ئەنجومەنی شاری تاران: لە جەنگی ئەم دواییەدا ٦٥٠ خاڵ کرانە ئامانج و ١٢٦٠ کەس کوژران

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی شاری تاران گوتی لە کاتی جەنگی ئەم دواییەدا، ٦٥٠ خاڵی پایتەخت کراونەتە ئامانج و ١٢٦٠ کەسیش کوژراون.

مەهدی بابایی، سەرۆکی لیژنەی سەلامەتیی ئەنجومەنی شاری تاران، بە ئاژانسی هەواڵی ئێرنای گوت ١٧١٨ خێزانی ئاوارەی شەڕ بە ٥٧٥٩ کەسەوە، بە شێوەی کاتی لە ٤٦ هۆتێلدا نیشتەجێ کراون.

بابایی گوتی زۆرترین هێرش لە تاران کراوەتە سەر ناوچەکانی ١، ٣ و ٢١. جەنگەکە لە ٢٨ی شوبات بە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستی پێ کرد و لە ٧ی نیسان بە نێوەندگیریی پاکستان ئاگربەستی کاتی ڕاگەیەندرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاو و ئاوه‌ڕۆ: هه‌ڵمه‌تێكی گشتی بۆ به‌ستنی ته‌وافه‌ی ئاوی ماڵان راده‌گه‌یه‌نین

سەڵاح

سوپای لوبنان حەوت بارهەڵگر چەکی لە کەمپی پەنابەرانی فەڵەستینیی ‘ئەلڕەشیدییە’ وەرگرت

سەڵاح

لە ماوەی شەش ڕۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن لوبنانی ئاوارە بوون

سەڵاح