zagros news agency

خولێکی نوێی دانوستانی ئیسرائیل و حکوومەتی لوبنان لە واشنتن دەستی پێکرد

باڵوێزانی ئیسرائیل و لوبنان ئەمڕۆ لە واشینگتن خولێکی نوێی دانوستانی ڕاستەوخۆیان بە ناوبژیوانیی ئەمریکا دەست پێ کرد. ئەمە چوارەمین کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەم دوو وڵاتەیە پێوەندیی دیپلۆماسیی فەرمییان نییە و بڕیار وایە دوو ڕۆژ بخایەنێت.
یەخیل لایتەری ئیسرائیلی (باڵوێزی ئیسرائیل لە ئەمریکا)، نەدا حەمادە مەعوەزی لوبنانی (نوێنەری لوبنان) و دانیێڵ هۆلەر (ڕاوێژکاری باڵای مارکۆ ڕووبیۆ) لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەن. بەرپرسانی بەشداربوو تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ئەم کۆبوونەوەیە نەداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترامپ شەوی ڕابردوو گوتی بنیامین نەتانیاهۆ داواکارییەکەی بۆ هێرشنەکردنە سەر زاحییە قبووڵ کردووە؛ هەروەها ئیسرائیل و حیزبوڵڵاش ڕازی بوون تەقەکردن لە بەرانبەر یەکدی ڕابگرن.
ئەمڕۆ ئیسرائیل هۆشداریی دا بە دانیشتووانی نەبتییە شارەکە چۆڵ بکەن و بەپێی ڕاپۆرتەکان هێرشی ئاسمانیی کردە سەر باشووری لوبنان. حیزبوڵڵاش هێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل. حیزبوڵڵا ئەم دانوستانانەی سەرکۆنە کرد و بە پێشێلکردنی دەستووری لوبنانی لە قەڵەم دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: لەبەردەم مەترسی فراوانبوونی جەنگداین و هەوڵ دەدەین وڵاتەکەمان بپارێزین

یاسین

نرخى نەوت دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی هەشت دەخرێتە روو

یاسین