پێوەری برسیێتیی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ باشتربوونێکی ڕوونی لە دۆخی خۆراکی عێراقدا نیشان دا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو؛ بە جۆرێک عێراق لە پلەی ٦٣یەمیندا هات لە کۆی ١٢٣ دەوڵەت کە داتای پێویستیان لەسەر کۆکراوەتەوە.
عێراق ١٢.٨ خاڵی بەدەستهێناوە، بەمەش ئاستی برسیێتی تێیدا لە ناو پۆلێنی “مامناوەند”دا جێگیر بوو، ئەمەش بەپێی داتاکانی هەردوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (Concern Worldwide) و (Welthungerhilfe).
گرنگترین ئامار و داتاکانی ناو ڕاپۆرتەکە:
دابەزینی تدریجیی ڕێژەی برسیێتی: بەپێی پێوەرەکە، عێراق لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا دابەزینی بەردەوامی لە ئاستی برسیێتیدا تۆمارکردووە؛ بە جۆرێک لە ٢٢.٩ خاڵ لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دابەزیوە بۆ ١٩.٢ خاڵ لە ساڵی ٢٠٠٨، پاشان بۆ ١٤.٧ خاڵ لە ساڵی ٢٠١٦، تا دواجار گەیشتووەتە ١٢.٨ خاڵ لە ساڵی ٢٠٢٥دا.
پێوەرە لاوەکییەکانی عێراق: ئەم نمرەیەی عێراق لەسەر بنەمای چوار پێوەری سەرەکی دیاریکراوە کە بریتین لە:
1 ڕێژەی ئەو دانیشتووانەی بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن: ١٤.٩%.
2 ڕێژەی کورتەباڵایی (التقزم) لە ناو منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ: ٩.٤%.
3 ڕێژەی لاوازیی مەیلی (الهزال) لە ناو منداڵانی خوار پێنج ساڵ: ٣.٩%.
4 ڕێژەی گیانلەدەستدانی منداڵانی خوار پێنج ساڵ: ٢.٣%.
پێوەری برسیێتیی جیهانی چییە؟ ئامرازێکی نێودەوڵەتییە بۆ پێوانەکردنی ئاستی برسیێتی و بەدخۆراکی، کە نمرەکانی لە نێوان (سفر) وەک باشترین دۆخ، و (١٠٠) خاڵ وەک خراپترین دۆخی برسیێتی ئەژمار دەکرێن. عێراق لەم پێوەرەدا لە هندۆراسی جیهانییەوە نزیکە کە خاوەنی ١٢.٥ خاڵە.
هەواڵی داهاتوو

