zagros news agency

‎یەکێتیی ئەورووپا: ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەرفەتێکی نوێیە بۆ ئاشتی

یەکێتیی ئەورووپا  ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل، کە بە ناوبژیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەست هاتووە، «دەرفەتێکی نوێ» بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ و دابینکردنی ئاشتی و ئاسایشی هەمیشەیی دەژمێرێت.

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەربڕی هیوای کرد کە لوبنان و ئیسرائیل بە ڕۆحیەتییەکی دروست و ئەرێنی بەردەوام بن لە گفتوگۆ ڕاستەوخۆکاندا. هەروەها بانگەوازی لە هەموو لایەنەکان کرد بە تەواوی پابەند بن بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە و هەر مەرجێکی زیادەی پێشنیارکراو لەلایەن حیزبوڵڵاوە ڕەت بکەنەوە.

کالاس جەختی کردەوە کە «هەموو چالاکییە سەربازییەکان دەبێت دەستبەجێ بوەستن»، و داوای کرد حیزبوڵڵا لە باشووری ڕووباری لیتانی پاشەکشە بکات. هەروەها بانگەوازی لە ئیسرائیل کرد لە خاکی لوبنان بکشێتەوە.

لە هەمان کاتدا، بەرپرسی دیپلۆماسیی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوە دا کە یەکێتیی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی حکومەتی لوبنان، و ئامادەیە هاوکاری لە جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنێک بدات کە لەنێوان لوبنان و ئیسرائیلدا بگاتە ئەنجام.

کالاس لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا کە گەلی لوبنان بەهۆی هەڵکشانی توندوتیژی و هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانەوە، نرخێکی مرۆیی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی زۆر قورس و ناپەسەند دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم: سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر ئاماژه‌ی زیندوویه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی كارایه‌تی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی

یاسین

دیکاپریۆ: ژیریی دەستکرد جێگەی داهێنانی مرۆڤ ناگرێتەوە

ART

نوێترین نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕدا

گوران