zagros news agency

شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە پارێزگارانی هەولێر، دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەیشتنە شاری وانی باکووری کوردستان

شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە پارێزگارانی هەولێر، دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەیشتنە شاری وانی باکووری کوردستان. سەردانەکە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە فێستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی ژەمی بەیانی و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان.

ئەمشەو شەممە، 2026.6.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە یاوەری شاندێکی فەرمی گەیشتنە شاری وان. لە لایەن نەجدەت تەکوا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان و بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتییە دیارەکانی شارەکە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

بەرپرسانی شاری وان لە دیدارەکەدا خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم جۆرە دیدارانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی دۆستایەتی و ڕەنگدانەوەی ئەرێنییان لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و گەشتیارییەکانی نێوان هەردوولا دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە شاندەکەی هەرێمی کوردستان جگە لە بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی ژەمی بەیانی، چەندین کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای وان ئەنجام بدەن. تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکانیش تاوتوێکردنی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای وان دەبێت لە بوارە جیاجیاکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەر ئەرکی سەرۆکی حکومەت، تەرمی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر (فەیزۆ) دەگەڕێنرێتەوە هەولێر

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

نازم هه‌ركی: سه‌رژمێری بۆ ناوچه‌ كوردستانییەكان گرنگە

دڵشاد