zagros news agency

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە بڕی ٤ ملیۆن دینار و ٥ هەزار دۆلاریان دزیبوو

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بڕێکی زۆر پارەیان لە هاووڵاتییەک دزیبوو. ئەم دەستگیرکردنە دوای ئەوە هات کە هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد و ڕایگەیاند کە بڕی (٤,٠٠٠,٠٠٠) چوار ملیۆن دیناری عێراقی و (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دۆلاری ئەمریکی لێ دزراوە، هەر بۆیە دەستبەجێ بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد و دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، مەفرەزەکانی پۆلیس توانییان تۆمەتباران بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، توانراوە دەست بەسەر بەشێک لەو چوار ملیۆن دینار و پێنج هەزار دۆلارەدا بگیرێت، بەڵام تۆمەتباران بەشەکەی تری پارەکەیان بۆ کڕینی ماتۆڕسکیل و چەند کەلوپەلێکی تر خەرج کردبوو. لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار کە بریتین لە (ع، ج، ح) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ و (ف، ع) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧، بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەتی کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دەردەکات

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا كرد

دڵشاد