برازایه‌كی مام جه‌لال سكرتێری پێشووتری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌لێت: ” بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ره‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌كات گوتوویه‌تی كه ئه‌م پۆسته باڵایانه بۆ ئێمه نه‌بێت و ئه‌گه‌ر پارتی ڕازی نه‌بوو ده‌یكه‌ینه دووئیداره‌یی”.
شێركۆ تاڵه‌بانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “له‌سه‌ر ده‌ستی بافڵ تاڵه‌بانی، تاوانی گه‌وره له سلێمانی ئه‌نجام دراوه له‌وانه واقیعی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك، به درۆن و ده‌بابه هه‌ڵكوتانه سه‌ر لاله‌زار و ده‌ستگیركردنی ئامۆزاكانی، تیرۆر كردنی هاوكار جاف و موراد كانی كورده‌یی و فرسه‌ت مه‌له‌كی و كاوه گه‌رمیانی و ئاكام عومه‌ر و ئارام خه‌لیل و عه‌قید سه‌روه‌ر حه‌مه ڕه‌شید و ئامانج بابان و لانه‌ی خێزانی و زانای قائیمقام و ده‌یانی تر!.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌م پیاوه مافیایه ده‌بێت سنووری بۆ دیاری بكرێت چونكه ده‌ست بۆ بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بات یا واقیعی فرۆشتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به به‌ره‌ی توركمانی؟ بینیمان چۆن بوو .

