zagros news agency

گووگڵ و FBI هۆشداری لە گروپێکی هاکەر دەدەن

 

گووگڵ و نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا هۆشداری دەدەن لە گروپێکی هاکەر کە کارمەندی ساختەی بواری تەکنەلۆجیا دەنێرنە ناو کۆمپانیای گووگڵ بە هاوبەشی لەگەڵ نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا کە بە ئێف بی ئای دەناسرێت هۆشدارییەکی بەپەلە و گرنگیان ڕاگەیاند لەسەر پەرەسەندنی شێوازێکی نوێ و مەترسیداری گروپە هاکەرەکان بەتایبەت ئەو گروپانەی سەر بە کۆریای باکوورن و پەرە بە هێرشەکانی باجخوازی ئەلیکترۆنی دەدەن

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی پێگەی تەکنەلۆژی تەکنکڕەنچ ئەم گروپانە کە پێشتر لە ڕێگەی دوورەوە و بە بەکارهێنانی ناسنامەی ساختەی دیجیتاڵی خۆیان وەک کارمەندی تەکنەلۆژیای زانیاری دەناساند بۆ ئەوەی لە کۆمپانیاکان دابمەزرێن ئێستا ستراتیژی خۆیان گۆڕیوە و لە نوێترین تاکتیکیاندا کارمەندی فیزیایی و ڕووبەڕوو دەنێرنە ناو باڵەخانە و بنکەی کۆمپانیاکان بە ناوی کارمەندی تەکنیکی یان چاککردنەوەی ئامێرەکان بە مەبەستی دەستڕەسیشیان بۆ ناو تۆڕە ناوخۆییەکان و چاندنی ڤایرۆسی باجخوازی مەترسیدار

ئەم شێوازە نوێیە مەترسییەکی زۆر گەورە دروست دەکات چونکە هاکەرەکان لە جیاتی هێرشی سادە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ڕاستەوخۆ دەگەنە سەر ڕاوتەر و سێرڤەر و ئامێرە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکە و بۆ ئەم مەبەستەش بەڵگەنامە و باجی ساختەی کۆمپانیا ناسراوەکانی هاوبەش بەکاردێنن بۆ چەواشەکردنی پاسەوانەکان و کارمەندانی پێشوازی لە ناو باڵەخانەکاندا و دوای بەدەستهێنانی دەسەڵاتی کارگێڕی لەناو تۆڕەکەدا سەرجەم داتا هەستیارەکان کۆپی دەکەن و سیستمی کۆمپانیاکە قفڵ دەکەن پاشان داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکەن وەک باج
لە کۆتاییدا گووگڵ و ئێف بی ئای داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکان دەکەن بەتایبەت ئەو دامەزراوانەی خاوەن ژێرخانێکی گەورەی تەکنەلۆجیا و سێرڤەرن کە چاودێرییەکی زۆر توند بخەنە سەر هاتوچۆی ناوەندەکانی داتا و پێش پێدانی هەر دەسەڵاتێک بە کارمەندانی تەکنیکی دەرەکی ناسنامەکانیان بە وردی پشتڕاست بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرەڕای پەرەسەندنی ناکۆکی لەگەڵ ئەمریکا هەناردەی چین زیادی کردووە

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسولى گشتیى هۆڵه‌ندا ده‌كات

سەڵاح

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیەندرا

گوران