zagros news agency

فیلمی “Super Mario Galaxy” ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمار دەکات

فیلمی ئەنیمەیشنی “Super Mario Galaxy” بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی ناوازە لە سینەماکانی جیهاندا، دوای ئەوەی توانی بە فەرمی بەربەستی یەک ملیار دۆلار لە داهاتی جیهانی ببڕێت.

ئەم بەرهەمە دەبێتە یەکەم فیلم لە ٢٠٢٦دا کە بگاتە ئەم ژمارە خەیاڵییە، ئەمەش سەلمێنەری ئەو ناوبانگ و جەماوەرییە بەرفراوانەیە کە کارەکتەری “ماریۆ” و زنجیرە یارییە بەناوبانگەکەی هەیانە، کە ئێستا بووەتە یەکێک لە سەرکەوتووترین براندە سینەماییەکانی ساڵانی ڕابردوو.

فیلمەکە کە بەرهەمی هاوبەشی کۆمپانیاکانی “Illumination” و “Nintendo” و “Universal Pictures”ـە، لە سەرەتای نمایشکردنییەوە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە. لە یەکەم هەفتەیەوە هەژموونی خۆی بەسەر بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا سەپاند و بۆ سێ هەفتەی لەسەریەک لە پلەی یەکەمی داهاتەکاندا مایەوە، تا دواجار لە دەیەم هەفتەی نمایشکردنیدا ئەم دەستکەوتە مێژووییەی تۆمارکرد.

بەپێی داتا فەرمییەکانی داهات، لە ناوخۆی ئەمریکا: ٤٢٨.٥ ملیۆن دۆلار. لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان: ٥٧١.٥ ملیۆن دۆلار. کۆی گشتی داهاتی جیهانی: ١ ملیار دۆلار.

ئەم دەستکەوتە پێگەی فیلمەکەی لە نێو لیستی سەرکەوتووترین فیلمەکانی ئەنیمەیشن لە مێژووی سینەمادا جێگیر کرد، و کۆی داهاتی زنجیرە فیلمەکانی ماریۆی گەیاندە زیاتر لە ٢ ملیار دۆلار لەسەر ئاستی جیهان.

چیرۆکی فیلمەکە لە جیھانێکی گەردوونی فراواندا ڕوودەدات، تێیدا ماریۆ و هاوڕێکانی گەشتێکی پڕ لە سەرکێشی و مەترسی بەنێو هەسارە جیاوازەکاندا دەستپێدەکەن بەمەبەستی ڕزگارکردنی چەندین شانشینی هەمەجۆر لە لەناوچوون. لەم گەشتەدا ڕووبەڕووی دوژمن و تەحەدیاتی مەترسیدار دەبنەوە کە سەقامگیری گەلەئەستێرەکە دەخەنە مەترسییەوە، ئەمەش لە چوارچێوەیەکی کۆمیدی، پڕ لە سەرنجڕاکێشی و دیمەنی بصری سەرسوڕهێنەردا پێشکەش کراوە کە سەرنجی بینەران و ڕەخنەگرانی ڕاکێشاوە.

ئەم فیلمە پێگەی خۆی وەک دووەم سەرکەوتووترین فیلمی وەرگیراو لە یارییە ڤیدیۆییەکان لەسەر ئاستی جیهان بەهێزتر کرد، کە تەنیق لە دوای فیلمی “The Super Mario Bros. Movie” دێت، هاوکات بووە یەکێک لە دیارترین فیلمەکانی ئەنیمەیشنی کۆمپانیای یۆنیڤەرساڵ لە ڕووی بەدەستهێنانی داهاتەوە.

چاودێرانی سینەما پێشبینی دەکەن کە بەهۆی بەردەوامی نمایشکردنی لە چەندین بازاڕی جیهانیدا، فیلمەکە لە هەفتەکانی داهاتوودا داهاتی زیاتر کۆبکاتەوە، ئەمەش دەرگا لەبەردەم تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی نوێدا دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سلێمانی تەرمی کچێک دەدۆزرێتەوە

یاسین

کریس ئیڤانس بۆ بەشداری نەکردنی لە “Avengers: Doomsday” دڵتەنگە

ART

ئۆزگور ئۆزەل: هێرشی سەر من پەیامێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە خۆپیشاندان

یاسین