zagros news agency

هەر هاوڵاتییەک گەندەڵی ئاشکرا بکات پاداشت دەکرێت

د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی یاسای دەستەی دەستپاکی، پاداشتی ئەو کەسانە دەکەن کە زانیاریی دروست و بەڵگەدار لەسەر بوونی گەندەڵی دەدەنە دەستەکەیان.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا پێوەرێکی جێگیر بۆ پاداشتەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بڕەکەی بەپێی قەبارەی گەندەڵییەکە دەبێت؛ واتە تاوەکو ئەو گەندەڵییەی ئاشکرا دەکرێت گەورەتر بێت، پاداشتێکی زیاتری بۆ دادەنرێت.
ئەحمەد ئەنوەر، دڵنیایی تەواوی بە هاووڵاتییان دا کە لە کاتی ئاشکراکردنی هەر گەندەڵییەکدا، بە هیچ جۆرێک ناوی کەسەکە ناهێنرێت و زانیارییەکانی بە نهێنی دەمێننەوە.
هاووڵاتییان دەتوانن بەبێ دوودڵی لە ڕێگەی ئەم سێ کەناڵەوە پەیوەندییان پێوە بکەن و زانیارییەکانیان بدەن:

*پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە 1015.

*ناردنی بەڵگەکان بۆ ئیمەیڵی: [email protected]

*سەردانیکردنی ڕاستەوخۆی بارەگا و ئۆفیسەکانی دەستەی دەستپاکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى سبەی بڵاوکرایەوە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەردەن دەکات

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی پەنجا و پێنج ساڵەی ڕێککەوتنامەی یازدەی ئادار

سەڵاح