zagros news agency

هەولێر.. لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپە

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر:12:55، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە (جۆری حدید 110)، هێرش کرایە سەر کۆگەیەکی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، جگە لە زیانی ماددیی زۆر کە بەر کۆگەکە کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

لێرەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەکەین کە شوێنی سڤیل دەکەنە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیگەرانیی فەرەنسا لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بێت جن

یاسین

سەرەتایی ئەم هەفتە پارە لە بەغداوە دەنێردرێت

گوران

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

یاسین