zagros news agency

سێرڤەرەکانی ئۆراکڵ لە لایەن گروپێکی هاککەروە هاک کرا


گروپێکی هاککەر سایبەری بەناوت شاینی هانتەرز ڕایگەیاند کە توانیویانە سێرڤەرەکانی سیستمی ئۆراکڵ پیپڵسۆفت لە زیاتر لە سەد زانکۆ و دامەزراوەی جیاوازدا هاک بکەن و ئەم سیستمەش بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کارگێڕی و دارایی و سەرچاوە مرۆییەکان بەکاردێت

زانیارییە دزراوەکان پێکهاتوون لە ناوی خوێندکاران و ژمارەی تەلەفۆن و ئیمەیڵ و دۆسیەی تەندروستی لەگەڵ زانیارییەکانی هاوکاری دارایی و گروپەکە سەرەتا هەوڵی هاککردنی سێرڤەرێکی دەزگای ئێف بی ئای دابوو بۆ بڵاوکردنەوەی ڕوونکردنەوەیەک بەڵام هێرشەکەی سەر ئێف بی ئای سەرکەوتوو نەبووە

هاککەرەکان کەلێنێکی ئەمنییان لە نەرمەکاڵاکەدا دۆزیوەتەوە و بە شێوازی بەکۆمەڵ هێرشیان کردووەتە سەر هەموو ئەو شوێنانەی سیستمەکە بەکاردەهێنن و تا ئێستا کۆمپانیای ئۆراکڵ هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەم دزەپێکردنە نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم وردەکاریی پڕۆژەیەکی نوێی چاکسازی دەخاتەڕوو

سەڵاح

تۆم کروز.. ئۆسکاری شانازی و دڵشکاویی

ART

بەربژێرەکێ پارتی: خەلکێ دهۆکێ هەمی ڕەنگا پالپشت و پشتەڤانێت لیستا سەرۆک بارزانی نە

دڵشاد