zagros news agency

ئیسماعیل عەدنان وەک یەکەم وێنەگری کورد بە جلی کوردییەوە گەیشتە ئەمریکا بۆ ڕووماڵکردنی مۆندیال

ئیسماعیل عەدنان، وێنەگری ناوداری شاری دهۆک، وەک یەکەمین وێنەگری کورد بە فەرمی گەیشتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە مەبەستی پشکداریکردن و ڕووماڵکردنی یارییەکانی جامی جیهانی 2026.

​ئیسماعیل عەدنان لە کاتی گەیشتنی بۆ خاکی ئەمریکا، بە شانازییەوە بە ئاڵای کوردستان و پۆشینی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە دەرکەوت، ئەمەش سەرنجی میدیاکان و ئامادبووانی ڕاکێشا.

​بڕیارە ئەم وێنەگرە کوردە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی مۆندیالدا، وەک وێنەگرێکی دیاری ڕاگەیاندنی کوردی، دیمەن و ڕووداوە گرنگەکانی ئەم خولەی جامی جیهانی بە کامێراکەی تۆمار بکات و بیگوازێتەوە. ئەم هەنگاوەش وەک دەستکەوتێکی گرنگ بۆ ڕۆژنامەگەریی وەرزشیی کوردی و ناساندنی زیاتری کولتووری کوردستان لە نێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا سەیر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات     

یاسین

لە ماوەی شەش ڕۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن لوبنانی ئاوارە بوون

سەڵاح