فابریزیۆ ڕۆمانۆی پسپۆڕی گواستنەوەکان بە فەرمی هەواڵێکی گرنگی ئاشکرا کرد کە پەیوەندی بە داهاتووی لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتییەوە هەیە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید بە توندی داوای گەڕانەوەی مۆدریچ دەکات بۆ ناو پێکهاتەی کارگێڕی یانەکە.
پاش ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان لە سیی حوزەیران کۆتایی دێت و دۆخی ناڕوونی ئێستای یانەی میلان دوای دوورخستنەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلێگریش وایکردووە ئەم بابەتە گەرمتر بێت.
ڕۆمانۆ ئەوەی خستەڕوو کە پێرێز بە فەرمی بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاندووە دەیەوێت لە دوای کۆتاییهاتنی کاروانی وەرزشی مۆدریچ پۆستێکی کارگێڕی پێببەخشێت جا چ لەم هاوینەدا بێت یان لە ساڵانی دواتردا.
مۆدریچ لە ئێستادا تەنها سەرنجی لەسەر یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ـە و دەیەوێت دوای جامەکە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات هەرچەندە ئارەزووی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ مەدرید لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە نەشاردووەتەوە
ڕیاڵ مەدرید بەم هەنگاوە دەیەوێت پەرژینێکی پۆڵایین بۆ داهاتووی یانەکە دروست بکات.
لەم وەرزە نوێیەدا بە پلانێکی تۆکمەوە بگەڕێتەوە، بۆیە گەڕاندنەوەی مۆدریچ بۆ جەرگەی پڕۆژە فەرمییەکەی یانەکە بەشێکی سەرەکی ئەو ستراتیژە نوێیەی پێرێزە بۆ پاراستنی هەیبەتی ڕیاڵ مەدرید.

