کۆمپانیای سپەیس ئێکس ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و بەهای گشتی گەیشتە دوو تریلیۆن و سەد ملیار دۆلار و بەمەش بەهای کۆمپانیای تێسلای تێپەڕاند و بووە شەشەم بەهادارترین کۆمپانیا لە ئەمریکادا هەروەها ئەم سەرکەوتنە داراییە ئیلۆن مەسکی کردە یەکەم تریلیۆنێری جیهان و هاوکات دەنگۆی بەهێز هەیە لەسەر ئەگەری یەکگرتنی هەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا لە داهاتوودا چونکە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە ئاماژەیان بە کڕین یان گرێبەستی گەورە کردووە لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت چوار هەزار و چوارسەد کارمەندی کۆمپانیاکەش ببنە ملیۆنێر.

