ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان جووڵەیەکی جیاوازیان بەخۆوە بینی؛ نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا بەردەوامیی بە ئاڕاستە بەرزەکەی دوێنێدا و بەهایەکی زیاتری تۆمارکرد، لە کاتێکدا بازاڕی زیو کەمێک ڕووی لە دابەزینی ڕێژەیی کردووەتەوە.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر سەرکەوت بۆ 4,314.6 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 138,717.61 دۆلار و یەک گرامیش بە 138.72 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکان ئەو پێگە بەرزەی دوێنێیان پاراستووە و بە جێگیری ماونەتەوە؛ عەیارەی ٢٢ بە 995,786 دینار، عەیارەی ٢١ بە 950,523 دینار و عەیارەی ١٨ بە 814,734 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو کەمێک هێوربوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخەکەی دابەزی، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 69.47 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,233.54 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.23 دۆلار جێگیر بووە.
شارەزایانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن کە بازاڕەکان هێشتا لەژێر کاریگەریی ئەرێنی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێراندان، بەڵام هاوکات جۆرێک لە وریایی و چاوەڕوانی لە نێوان وەبەرهێنەراندا هەیە بۆ ئەو بڕیار و لێدوانانەی کە بڕیارە سبەینێ چوارشەممە لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا (Federal Reserve) بڵاوبکرێنەوە.

