لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ بەفەرمی گرێبەستی ئەنتۆنی ڕۆدیگێری بەرگریکاری تیپەکەی نوێکردەوە ئەمەش دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ کارگێڕی یانەکە و ڕەزامەندی وەرگرتن لە جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری نوێی تیپەکە،گرێبەستەکە تاکو هاوینی ساڵی 2027 درێژ کرایەوە،کە لەم هاوینە کۆتایی پێدەهات.
ڕۆدیگێری تەمەن 33 ساڵ لە هاوینی 2022 بەبێ بەرامبەر لەچێڵسیەوە پەیوەندی کردوە بە ڕیاڵ مەدرید کردوە و توانیویەتی لەو ماوەیەدا ببێتە پاڵپشتێکی گەورەی دیواری بەرگری مێرنگی و چەندا دەستکەوتی گەورەی لەگەڵ یانەکەی بردۆتەوە.
شایەنی باسە مۆرینیۆی ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید پێشتر ئاماژەی بەوەدا بوو سەرسامە بە تواناکانی ڕۆدیگێر و دەیەوێت کاری لەگەڵدا بکات،نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی هەر لەسەر داوای ئەو بووە لەپێناو سوود وەرگرتن لەو ئەزموونەی یاریزانە ئەڵمانیەکە هەیەتی.
“سەرکار ڕێبوار”

