zagros news agency

لە هەولێر فیلمی “هەڵۆکانی جەنگ” نمایشكرا

رۆژی چوارشەممە ١٧ی ٦ی ٢٠٢٦، لە چالاكییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر هەولێر، لەم وەرزی هاوینەدا و  لە چوارچێوەی پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر”، فیلمی سینەمایی  “هەڵۆکانی جەنگ” لە دەرهێنانی کاروان ئاوات نمایش کرا.

لە نمایشەكەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە بینەرانی فیلمی كوردی ئامادەی بینینی فیلمەکە بوون و دوای نمایشەکەش خەڵاتی رێزلێنان لە لایەن شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سـینەما و شـانۆی هەلێر بەخشرایە دەرهێنەری فیلمەکە.

بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر هەموو چوارشەممەیەک فیلمێکی سینەمایی کوردی یاخود بیانی نمایش دەكات و لەو رێگەیەوە سینەماكارانی كورد و هەوادارانی فیلم ئاشنای نوێترین بەرهەمی سینەمایی دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیران و ڕووسیا لەسەر مامەڵەکردن به تومەن و ڕوبل ڕێک‌کەوتن

یاسین

دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە

سەڵاح

ئۆپیك سزای عێراق ده‌دات

سەڵاح