بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاتژمێر 11:00، تەرمی کەسێک لەناو ڕووباری گوندی تیسانێ لە سنووری ناحیەی باتێلێ دۆزراوەتەوە.
تیمەکانی فریاکەوتنی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان تەرمەکە لە ئاوەکە دەربهێنن و بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی بکەن.

