zagros news agency

دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەلوەشایەوە

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕایگەیاند، دانوستانەکان کە وابڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە هاوینەهەواری بۆرگنستۆک لە سویسرا بەڕێوە بچێت، هەڵوەشایەوە. بێ ئەوەی وەزارەتەکە هۆکاری هەڵوەشانەوەکە دیاری بکات.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا دوای ئەوە هات کە گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەشتە بڕیارلێدراوەکەی بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ دانوستانکارە ئێرانییەکان لە سویسرا هەڵوەشایەوە.

کۆشکی سپی ڕوونیشی کردەوە، “شاندی دانوستانکاری ئەمریکی ئامادە بوون بۆ گەشتەکە، بەڵام بەهۆی هەلومەرجی لۆجستیکی ئاڵۆز هەڵوەشایەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزشکیان: لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شانگهای چوار کاتژمێر لەگەڵ پۆتین کۆبوومەوە

سەڵاح

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین

ئەنجامی دەنگدان بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر تەواو بوو و ناوی هەڵبژێردراوەکانیش ئاشکرا کران

یاسین