zagros news agency

ئەستێرەیەکی “Breaking Bad” دەبێتە موسڵمان

ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی جیانکارلو ئیسپۆزیتۆ کە یەکێکە لە پاڵەوانانی فیلمی نوێی “7DOGS” و ئەستێرەی سەرەکی زنجیرەی بەناوبانگی “Breaking Bad”، موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند.

ئەم ڕووداوە لە کاتی ئامادەبوونی ئەو ئەکتەرە لە سعوودیا بۆ وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمەکەی بووە، تێیدا لەگەڵ تیمی کارکردن لە ناو یەکێک لە مزگەوتەکاندا بەشداری نوێژی کردووە.

تورکی ئال شێخ، سەرۆکی دەستەی گشتی کاتبەسەربردن لە سعوودیە لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاند، جیانکارلو ئیسپۆزیتۆ دوای ئەوەی لە مامەڵەی موسڵمانان لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکەدا هەستی بە ئارامی کردووە، شایەتمانی هێناوە و ڤیدیۆکەیشی لەگەڵ کارمەندانی کۆمپانیای سیلە بڵاوکراوەتەوە.

ئەو ئەکتەرە لە 1958 لە دانیمارک لەدایکبووە و دواتر خێزانەکەی چوونەتە نیویۆرک. ناوبراو بەهۆی ڕۆڵی “گاس فرینج” لە زنجیرەی “Breaking Bad” و زنجیرەی “Better Call Saul” ناوبانگی جیهانی بەدەستهێنا و بەردەوام بەهۆی نواندنی کارەکتەرە ئاڵۆزەکانەوە ستایش دەکرێت.

ئێستا بەشداربوونی لە فیلمی “7DOGS” لەگەڵ ئەحمەد عەز و مۆنیکا بێلووچی، سەرنجی میدیایی زۆری لەسەرە.

فیلمە مێژووییەکانی دیکەی وەک “The Mandalorian” و “The Boys” و فیلمی “The Gentlemen” پێگەی ئەویان بەهێز کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر کەمپی ئاوارە ناوەخۆییەکان لە دهۆك دەکات

یاسین

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدی کۆبوونه‌وه‌

سەڵاح

شیرین عەبدولوەهاب و فەزل شاکر بە دوێتێکی نوێ دەگەڕێنەوە

ART