نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكى كه له سيناتۆر جۆنى ئێرنتس و سيناتۆر تێد باد و ژماره‌يه‌ك له ياوهرانيان پێك هاتبوو، پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد و باسیان كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌كردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد.
شانده‌كه به‌رده‌واميى پشتيگريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌يان دا، ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانێك بايه‌خ و گرنگى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات. هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌يان له تێكشكاندنى داعش و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى سێنات و كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه.
باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئامادەی دیدارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی سێنات بوون.