لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا،کە بڕیار وایە ئەمشەو کاتژمێر 8:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژادەی ئەرجەنتین چەند لێدوانێکدا و جەختی ڵە ئامادەیی هەڵبژاردەکەی کردەوە بۆ ئەو یاریە.
سکالۆنی دەربارەی یاری کردنی ئەستێرەکانی تیپەکەی وتی؛ئێمە لەدوای مۆندیالی قەتەرەوە ئاستمان باشتر بووە،هێشتا دەتوانین باشتریش بین،گۆڕانکاریمان کردوە لەپێکهاتەی تیپەکە و یاریزانی یەدەگی زۆر باشمان هەیە،پێدانی هەلی زیاتر بە تیاگۆ کاری ئێمەی نایاب کردوە،نیکۆ پاز و جولیانۆ سیمیۆنیش چاوەڕوانی ئاستی بەرزتریان لێدەکرێت.
دەربارەی ئاستی هەڵبژاردەی نەمسا ڕاهێنەرەکەی ئەرجەنتین وتی؛ئەوان تیپێکی بەهێزن،دەتوانن بەخێرایی فشار بکەن و بەرگری بکەن،بەرامبەر بوونیان لەیەکەم یاریدا کاری ئێمە قورستر دەکات،چونکە هەموو هەڵێکی خۆیان دەدەن بۆ بردنەوە،بەڵام ئێمەش ڕێگای گونجاومان هەیە تاکو بتوانین ئاست بەرزی خۆمان پیشان بدەین.
“سەرکار ڕێبوار”

