zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 6/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

باڵیۆزی ڕووسیا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی تایبەتی لەلای حکومەت و سەرکردایەتی ڕووسیا هەیە و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتیمان دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی ڕادەگەێندرێت

دڵشاد

دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

دڵشاد

ترامپ پشتگیری لە بردنی هێزی پسپۆڕی کار بۆ ئەمریکا دەکات

یاسین