zagros news agency

نرخی نەوت پاشەکشەی زیاتری بەخۆوە بینی

 

​ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت لەسەر ئاراستەی دابەزین بەردەوام بوو و نرخەکانی دوێنێی جێهێشت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دڵنیایی بەخشین بە بازاڕەکان دوای بەدەستهێنانی لێخۆشبوونی هەناردەی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاوییەکانی ئێران.

​لە گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە 76.78 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی دوێنێ (78.90 دۆلار) بە بڕی 2.12 دۆلار نزمبووەتەوە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش پاشەکشەی کرد و دابەزی بۆ 72.91 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە دواین ئاماری تۆمارکراو (75.19 دۆلار) دابەزینێکی 2.28 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم شەپۆلە نوێیەی دابەزینی نرخەکان پێشان دەدات کە بازاڕەکانی جیهان بە تەواوی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی زیادبوونی پێشبینیکراوی خستنەڕووی وزە، ئەمەش نیگەرانییەکانی پێشووی وەبەرهێنەرانی سەبارەت بە کەمیی دابینکردن بە تەواوی ڕەواندووەتەوە و بووەتە هۆی تۆمارکردنی ئەم نزمبوونەوە نوێیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و موسەننا ئه‌لسامەڕائی دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

دڵشاد

کۆمپانیای PUBG تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین

فیلیک لەسەر هەڵەی گارسیای بەرامبەر ڕیاڵ ئۆڤیەدۆ قسە دەکات.. و ڕایدەگەیەنێت: ڕیاڵ مەدرید قەرزاری ئێمەیە

یاسین